یه‌كه‌م كه‌س كێ بوو تووشی كۆرۆنا بوو؟
وێستگه نیوز- نیویۆرك پۆست -ڕه‌وا مه‌حمود
ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه جیهانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه. تاوه‌كو ساتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا زیاتر له یه‌ك ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار مرۆڤ تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بوون و زیاتر له هه‌شتاو یه‌ك هه‌زار مرۆڤیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی نیو یۆرك پۆستی ئه‌مریكی، یه‌كه‌مین سه‌رچاوه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌لایه‌ن ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كانی وڵاتی چینه‌وه ده‌ستنیشانكراوه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی حكومه‌تی چین پشتڕاستبوه‌ته‌وه كه ڤایرۆسه‌كه سه‌ره‌تا له بازاڕێكی فرۆشتنی خواردنی ده‌ریایی و ئاژه‌ڵی نامۆوه(بۆ خواردن) سه‌ریهه‌ڵداوه به‌ناوی بازاڕی (هوانان) له شاری ووهان.
له ئێستاشدا چه‌ند زانیاریه‌ك له‌به‌رده‌ستن سه‌باره‌ت به‌و كه‌سه‌ی كه گومانده‌كرێت یه‌كه‌مین مرۆڤ بێت كه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوو، دواتریش به سه‌رانسه‌ری جیهاندا بڵاویكرده‌وه!
داتاكان له ووڵاتی چین ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه یه‌كه‌مین تووشبووی ڤایرۆسه‌كه‌پێده‌چێت ژنێكی ته‌مه‌ن 57 ساڵ بوبێت كه له بازاڕی هواننانی شاری ووهان پیشه‌ی فرۆشتنی ڕۆبیان بووه به ناوی " وێی گوزیان". له میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌یه‌كی ناوخۆی شاری ووهان،( وێی) له زاری خۆیه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له 10ی مانگی كانونی یه‌كه‌می 2019دا هه‌ستی به تووشبون به په‌تاكردووه و وایزانیوه كه په‌تایه‌كی وه‌رزییه، به‌ڵام زۆر توند نیشانه‌كانی تیادا ده‌ركه‌وتووه. وێی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سه‌ردانی ده‌رمانخانه‌یه‌كی كردووه و ده‌رمانی دژی ئه‌نفلۆنزای پێدراوه.
وێی ده‌ڵێت ئه‌و ده‌رمانانه هیچ كاریگه‌رییه‌كیان نه‌بووه له كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی په‌تاكه بۆیه دواتر سه‌ردانی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره‌ی كردووه. به‌پێی قسه‌كانی نه‌خۆشه‌كه له‌وێ دكتۆره‌كان ته‌نانه‌ت پاش ئه‌نجامدانی پشكنینیش له دۆخه‌كه‌ی تێنه‌گه‌یشتوون به‌ڵام بۆ به‌ڕێكردنی دووباره ده‌رمانیان پێداوه. (وێی) ده‌ڵێت بۆ ڕۆژی دواتر باری ته‌ندروستیم زۆر تێكچوو به جۆرێك كه ووزه‌م نه‌بوو بجوڵێمه‌وه.
پاشان له ڕۆژی 16ی هه‌مان مانگدا، وێی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی "ووهان یونیه‌ن"ی كردووه كه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین و پێشكه‌وتوترین نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ووهان هه‌ژمارده‌كرێت. له‌وێ دكتۆرێك پێی ڕاگه‌یاندووه كه نه‌خۆشیه‌كه‌ی زۆر كوشنده‌یه و پێش چه‌ند كاتژمێرێكیش له سه‌ردانكردنی وێی بۆ نه‌خۆشخانه‌كه چه‌ند كه‌سێك له هه‌مان ئه‌و بازاره‌وه به هه‌مان ئه‌و نیشانانه‌وه هاتوونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌یان.
له كۆتاییدا وێی ده‌ڵێت كه ئه‌و له كۆتایی مانگی كانونی یه‌كه‌می 2019دا كه‌ره‌نتینه كراوه پاش ئه‌وه‌ی دكتۆره‌كانی شاری ووهان له ڤایرۆسه‌كه تێگه‌یشتوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه لیژنه‌ی ته‌ندروستی شاری ووهان ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشتڕاستكرده‌وه و ڕایانگه‌یاند كه "وێی گوزیان" له‌نێو یه‌كه‌مین ئه‌و گروپه بیست كه‌سیه‌دا بووه كه ده‌ره‌نجامی پشكنینه‌كانیان به تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڤید 19 پۆزه‌تیڤ بووه.
وێی گوزیانی ته‌مه‌ن 57 ساڵ له كۆتاییدا گله‌یی و گازه‌نده له حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت "گه‌ر حكومه‌تی چین خێراتر كاردانه‌وه‌یان هه‌بووایه به‌رامبه‌ر به ڤایرۆسه‌كه ئه‌وا خه‌ڵكانێكی كه‌متر به‌وهۆیه‌وه ده‌مردن.
PM:10:17:07/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 8812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت