وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردەوە، ئەو خێزانانەی فۆرمی گەڕانەوەیان لە رێگای ئۆنڵاین پڕکردووەتەوە و نامەیان بۆ چووە، دەتوانن بۆ ماوەی 24 کاتژمێر گەشتی خۆیان لەگەڵ خێزانەکانیان بکەن.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، ئاگاداری ئەو خێزانانە دەکەین کە فۆرمی "گەڕانەوەی خێزانیان" بە شێوەی "on line" پڕکردووەتەوە و نامەیان بە رێگەی "SMS" بۆچووە، لەبەر راگەیاندنی 48 کاتژمێری قەدەغەی تەواوی هاتوچۆ بەپێی بەیانی ژمارە 24 نەیانتوانی گەشتبکەن، ئێستا دەتوانن لە ماوەی 24 کاتژمێر گەشتی خۆیان بکەن بۆ گەیشتن بە خێزانەکانیان".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە 1ی نیساندا وەزارەت ناوخۆی هەڕێم رایگەیاند، ئەو هاوڵاتیانەی کە لە خێزانەکانیان دابڕاون، دەتوانن لە رێگەی پڕکردنەوەی فۆرمێکەوە داواکاری پێشکەش بکەن و لە ماوەی 72 کاتژمێردا بگەڕێنەوە ناو خێزانەکانیان.

هــ. ر


PM:04:10:07/04/2020




ئه‌م بابه‌ته 18440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت