وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران: 40 رۆژی دیكه كۆرۆنا كۆتایی دێت
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران پێشبینی كرد له ماوه‌ی 40 رۆژی داهاتوودا ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته كۆنترۆڵ بكرێت و هاوکات هۆشداریشی لە سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسەکە لە تارانی پایتەخت دا ئەگەر جوڵەی هاوڵاتیان رانەگیرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه په‌رله‌مانی ئێران له‌سه‌ر پرسی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه كۆبوه‌وه و سه‌عید نمه‌كی، وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران كه به‌شداریی كۆبونه‌وه‌كه‌ی كرد رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی كه له ئێستادا ئێران له قۆناغی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانی ڤایرۆسی كۆرۆنادایه، نه‌ك كۆنترۆڵكردنی.
وتیشی: سه‌دا 30 بۆ 50ی قه‌ره‌وێڵه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كان چۆڵن و 15 هه‌زار قه‌ره‌وێڵه‌ش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڤایرۆسه‌كه چاكبونه‌ته‌وه ئاماده‌كراوه، پێشبینیشی كرد له ماوه‌ی 40 رۆژی داهاتوودا ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌کەیدا كۆنترۆڵ بكرێت.
پێشتر وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران هۆشداریی دا له‌وه‌ی كه به‌هۆی جوڵه‌ی به‌رده‌وامی هاوڵاتیان له شه‌قامه‌كان جارێكی تر ڤایرۆسی كۆرۆنا له تارانی پایته‌خت سەرهەڵبداتەوە.
به‌گوێره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، تا دوێێ زیاتر له 65 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌و وڵاته تۆماركراوه كه سێ هه‌زار و 739یان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
PM:12:30:07/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت