به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی دهۆك داوای درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كات
د.نزار عیسمه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی دهۆك
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی دهۆك به‌پێویستی ده‌زانێت قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له دوای 10ی ئه‌م مانگه‌شه‌وه به‌رده‌وام بێت و حكومه‌ت ناوبه‌ناو نوێی بكاته‌وه، پێشی وایە کە "ڕۆژ به‌ڕۆژ ژماره‌ی توشبووان زیاتر ده‌بێت بۆیه هێشتا مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌م نه‌بوه‌ته‌وه".
له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا، د.نزار عیسمه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی دهۆك وتی" به‌بڕوای من باشتره هێشتا قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ به‌رده‌وام بێت زیاتر له 10/04 چونكه ژماره‌ی توشبوان ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر ده‌بێت و هێشتا دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵ نیه، بۆیه دوای ئه‌و واده‌یه كه 10ی ئه‌م مانگه‌یه هه‌ر دوو هه‌فته دوو هه‌فته یان 10 ڕۆژ 10 ڕۆژ زیادبكرێت و درێژ بكرێته‌وه.
وتیشی: "ده‌زانین خه‌ڵكی ئێمه زۆر ئارامیان گرت له‌ماڵه‌كانیان، به‌ڵام زۆر پێویسته چه‌نده ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان زیاتر بن ئه‌وانیش هێنده زیاتر ئارام بگرن و كاری ئێمه و حكومه‌ت بۆ پاراستنی ئه‌وانه مه‌ترسی به‌دڵنیای ماوه و هه‌ریه بۆیه وا باشتره قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌وشێوازه‌ی ئاماژه‌م پێیكرد درێژبكرێته‌وه."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی دهۆك باسی له دۆخی كۆرۆنا له شاره‌كه‌یدا كرد و ئاشكرایكرد كه تائێستا له‌شاری دهۆك 1195 پشكنین بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی كۆرۆنا كراوه، 12 له‌وانه پۆزه‌تیڤ ده‌رچوون، 7 كه‌سیان چاكبونه‌ته‌وه و 5یان له‌نه‌خۆشخانه ماونه‌ته‌وه دۆخی هه‌موویان باشه، له شاری دهۆك زیاتر له هه‌زار و 400 كه‌سیش كوارنتین كرابوون و ئێستا 640 له‌و ژماره‌یه ماونه‌ته‌وه.
د.نزار عیسمه‌ت ئاماژه‌ی به‌مه‌ترسیه‌كان كرد و ده‌ڵێت" مه‌ترسیه‌كه له‌وێدایه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بێت و هه‌تا ئێستا ئاشكرا نه‌بوبێت، یا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاتبێته‌وه و شمولی بڕیاری كواره‌نتین نه‌بوبێت واته پێش ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ریكرد هاتبێته‌وه، یا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سی هه‌ڵگر هه‌بوبێت و دیار نه‌بێت، یاخود سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كردبێت و تا ئێستا نه‌هاتبێت بۆ پشكنین یا ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌یان هه‌یه و نیشانه‌یان هه‌یه به‌ڵام سه‌ردانی نه‌خۆشخانه ناكه‌ن، ئه‌مانه هه‌مووی مه‌ترسین."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك ته‌ئكیدی كرده‌وه" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان ڕۆژ به‌ڕۆژ له هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوره‌دستان ڕوو له‌زیادبوونه وه وڵاتانی ده‌وروبه‌ری هه‌رێمی كوردستان چ توركیا، ئێران و عیراقیش ڕۆژ به‌ڕۆژ دۆخیان سه‌ختر ده‌بێت و ژماره‌ی توشبووان زیاتر ده‌بێت بۆیه هێشتا مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌م نه‌بوه‌ته‌وه."
AM:11:19:07/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 3528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت