پڵنگێك له مرۆڤه‌وه تووشی كۆرۆنا بوو
وێستگه نیوزـ
باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی برۆنكس له ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه پزشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بۆ پڵنگێك كراوه و ئه‌نجامه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ بووه، هاوكات سێ پشیله و سێ شێریش تووشی كۆكه‌یه‌كی وشك بوون.
به‌شی ئینگلیزی سایتی RT بڵاویكرده‌وه كه پڵنگه‌كه و گیانداره‌كانی دیكه‌ی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی برۆنكس له یه‌كێك له سه‌رپه‌رشتیارانی باخچه‌كه‌وه تووشی كۆرۆنا بووه كه كاری به‌خێوكردن و بایه‌خدانه به گیانداره‌كان.
سایته‌كه له زاری به‌رپرسانی كۆمه‌ڵه‌ی پاراستنی گیانداران بڵاویكردووه‌ته‌وه كه سه‌رپه‌رشتیاره‌كه توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و نیشانه‌كانی تێدا ده‌رنه‌كه‌تووه، به‌ڵام به‌هۆی به‌ركه‌وتنی به پڵنگه‌كه كه ته‌مه‌نی 4 ساڵه و له مالیزیاوه هێنراوه، پڵنگه‌كه و ئه‌وانی دیكه‌ش توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
به‌رپرسانی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی برۆنكس ده‌ڵێن ئه‌مه یه‌كه‌م حاڵه‌تی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنایه له‌ناو گیانداران، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌ن پڵنگه‌كه و گیانداره توشبوه‌كانی دیكه به‌ته‌واوی چاك ببنه‌وه.
AM:09:53:07/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 3108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت