نرخی ئهمڕۆی نهوت له بازاڕهكانی جیهاندا
وێستگه نیوز ـ
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی نیسانی 2020، نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهان له چاو رۆژانی رابردوودا بۆ ههر بهرمیلێك چهند دۆلارێك بهرزبوونهوهی بهخۆیهوه بینی.
نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت به 34 دۆلار و 6 سەنتە، هاوكات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش 27 دۆلار و 3سەنتە.
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە هۆی کەمکردنەوەی هاتوچۆی زەمینی و ئاسمانی و سستکردنی کەرتی پیشەسازی و بازرگانی ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینێکی بەرچاو لە نرخی نەوتدا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانیش، دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی رێکنەکەوتنی روسیا و سعودیەیە لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بەو پێیەی ئەو دوو وڵاتە لە دوای ئەمریکا گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتن لە جیهاندا.
AM:08:42:07/04/2020
ئهم بابهته 4068
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت