كاته‌كانی كردنه‌وه‌ی فرۆشگاكانی دهۆك له‌دوای قه‌ده‌غه‌ 48 كاتژمێرییه‌كه‌


وێستگه‌ نیوزـ

جێگری پارێزگاری دهۆک کاتەکانی کرانەوەی فرۆشگەکانی پارێزگاکەی بۆ رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ راگەیاند.
 
ماجید سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دهۆک بە وەکالەت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کاتەکانی کرانەوەی فرۆشگەکانی پارێزگاکەی بۆ رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ بەمجۆرە دیاریکرد:
 
لە كاتژمێر 04:00ی بەیانی تا 05:00ـی ئێوارە: سەمونخانە و نانەواخانەکان کراوە دەبن
 
لە كاتژمێر 06:00ـی بەیانی تا 05:00ـی ئێوارە: فرۆشگە و مارکێتەکان کراوە دەبن
 
لە كاتژمێر 08:00ـی بەیانی تا 04:00ـی پاشنیوەڕۆ: گۆشتفرۆشییەکان کراوە دەبن
 
لە كاتژمێر 05:00ـی بەیانی تا 02:00ـی پاشنیوەڕۆ: عەلوەکانی میوە و سەوزە کراوە دەبن
 
لە كاتژمێر 09:00ـی بەیانی تا 06:00ـی ئێوارە: دابەشکردنی غاز بۆ هاوڵاتیان و گازوایل بۆ مۆلیدەکان بەردەوام دەبن
 
جێگری پارێزگاری دهۆک لەبارەی دەرمانخانەکانەوە ئاماژەی بەوە کرد، دەرمانخانە و بەنزینخانەکان بەشێوەی نۆبەداری کراوە دەبن و وتیشی، ئەم بەرنامەیە لە رۆژی 07-04-2020ـەوە دەست پیدەکات.
 
 ماجید سەید ساڵح سوپاسی خەڵکی دهۆک و هێزی ئەمنیی پارێزگاکەی کرد و باسی لەوە کرد، تا رێژەی 97% قەدەخە 48 كاتژمێرییەکە سەرکەوتوو بوو و خەڵک پشتیوان و هاوکاریان بوون، داواشی لە هاوڵاتیان کرد لەکاتی کرانەوەی ئەو شوێنانەدا کە ئاماژەیان پێکردن، قەرەباڵغی دروست نەکەن و رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن.
 
جێگری پارێزگاری دهۆک ئەوەی خستەڕوو، ئەوە قۆناخی یەکەمە و قۆناخی دووەمیشی بەدوادا دێت و لە داهاتوودا رایدەگەیەنن کە کەرتی کشتوکاڵ و بەخێوکردنی پەلەوەر و پرۆژەی ماست و زۆر شتی دیکە لە خۆ دەگرێت.


PM:10:17:06/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 1632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو