سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا

‌بۆریس جۆنسن

وێستگه‌ نیوز ـ
سەرۆك وەزیرانی بەریتیانیا بە مەبەستی پشكنینی رەوانەی نەخۆشخانە كرا بەهۆی‌ ئەوەی‌ تا ئێستا نیشانەکانی‌ ڤایرۆسی‌ کۆرۆنا لەسەری‌ بەردەوامە.

نووسینگەی‌ سەرۆک وەزیرانی‌ بەریتانیا رایگەیاند، بۆریس جۆنسن دوای‌ 10 رۆژ لە توشبوونی‌ بە کۆرۆنا و بەردەوامبوونی‌ نیشانەکانی‌ ئەو ڤایرۆسە، لەسەر رێنمایی پزیشکی و وەک هەنگاوێکی‌ خۆپارێزیی رەوانەی‌ نەخۆشخانە کراوە بەمەبەستی‌ پشکنینکردن بۆی‌.

بۆریس جۆنسن 10 رۆژ پێش ئێستا رایگەیاند، توشی‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە خۆی‌ کەرەنتینە کردووە، بەڵام سەرکردایەتی‌ هەوڵەکانی‌ حکومەوتەکەی‌ بۆ رووبەڕوبوونەوەی‌ ڤایرۆسەکە بەردەوامی‌ پێدەدات.

بەپێی دواین ئامارەکان ژمارەی‌ توشبووانی‌ کۆرۆنا لە بەریتانیا 47 هەزار و 806 کەسە و لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 934 کەس گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌، تا ئیستاش 135 کەس چاکبوونەتەوە.

هــ. ر


AM:09:02:06/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 1924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو