ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو و بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مووچه‌ی وه‌زاره‌تێك و خانه‌نشینی سه‌ربازی دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی له خشته‌یه‌كدا كه پێشتر بڵاویكردبوه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ی نیسانی 2020، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌ر به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌و سبه‌ینێ سیشه‌ممه 7ی نیسان، مووچه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازی دابه‌ش ده‌كرێت، هه‌روه‌ك سبه‌ینێ سێشه‌ممه مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با دابه‌ش ده‌كرێت.
هــ. ر
AM:08:36:06/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 31560
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت