عیراق.. ژماره‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا به‌رزبوه‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 64 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و چوار گیان لەدەستدان و 20 چاکبووەنەوە تۆمارکراون.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق رایگەیاند، "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 64 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بە جۆرێک 27 لە بەغدا، 10 لە بەسڕە، شەش لە نەجەف، شەش لە موسەنا، پێنج لە دیالە، چوار لە کەربەلا، چوار لە کەرکوک، یەک لە بابل و یەکێکیش لە زیقار".

ئەوەش هاتووە، "چوار حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە، کە دوو لە بەغدا، یەک لە نەجەف و یەکێکیش لە دیالە".

ئاماژە بەوەشکراوە، "20 کەسی دیکە لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە هەشتی لە کەربەلا، پێنج لە نەجەف، دوو لە بەغدا، دوو لە بەسڕە، یەک لە دیالە، یەک لە موسەنا و یەکێکیش لە بابل".

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا 961 کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 61 کەس گیانیان لەدەستداوە و 279 کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.


PM:07:40:05/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 4276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت