ڤایرۆسی كۆرۆنا: ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان له‌نییۆرك له 24 كاتژمێری ڕابردوو 630 كه‌سه
ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاری نیێۆرك نزیكبۆته‌وه له‌ژماره‌ی تووشبوانی ووڵاتی ئیتاڵیا
وێستگه نیوز- بی بی سی
له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 630 كه‌س له نییۆركی ئه‌مه‌ریكا به‌نه‌خۆشی په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌مه‌ش ژماره‌كه‌ی له‌شاره‌كه‌دا بۆ 3565 كه‌س به‌رزكردۆته‌وه.
شاری نییۆركی به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی فراوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ئه‌مه‌ریكا زۆرترین حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی تیادایه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌و شاره‌ی به‌یه‌كێك له‌قه‌ره‌باڵه‌غترین شاره‌كانی جیهان به‌شه‌و رۆژ ته‌ماشا ده‌كرا ببێته شاری تارمایی.
له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 630 كه‌س به‌هۆكاری تووشبونیان به‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌ئێستادا كاریگەریی پەتاكە لەسەر هەردوو ویلایەتی نیویۆرك و نیوجێرسی بەردەوامە.
ژمارەی تووشبوون بە (COVID-19) لەنیێۆرك گەیشتە زیاتر له 113 هەزار كه ئه‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه له‌سه‌رجه‌م تووشبوانی وڵاتی ئیتاڵیا.
لە پاش نیویۆرك ویلایەتی نیوجێرسی بە ٢٩ هەزار و ٨٥٩ حاڵەت و ویلایەتی میشیگان بە ١٢ هەزار و ٧٤٤ حاڵەت دێت.
هه‌ر دوێنێ لە رووی گیانلەدەستدانەوە، ویلایەتی نیویۆرك بە دوو هەزار و ٩٣٥ حاڵەت لە پلەی یەكەمدایە و نیوجێرسی لە پاش نیویۆرك بە ٦٤٦ حاڵەت و پاش هەردووكیان ویلایەتی میشیگان دێت بە ٤٧٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان.
به‌پێی ئاماری دوێنێی‌تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكادوایین ٢٤ كاتژمێردا ٣٢ هەزار و ٩٣٦ كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بووبون و ژمارەی تووشبووان بۆ ٢٧٨ هەزار و ٥٣٧ كەس بەرزبۆوه، گیانلەدەستدانیش هەزار و ١٠٥ كەس زیادیكردبوو گەیشتبوو به حەوت هەزار و ١٦٣ كەس.
AM:07:07:05/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت