په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوه‌وه و داوای له هاوڵاتیان كرد له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه
وێستگه نیوزـ
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکیسۆنەکانی پەرلەمان کۆبوەوە و چەند بڕیارێکی لەبارەی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان دەرکرد و پشتیوانیی خۆشی بۆ خۆی بۆ رێکارەکانی حکومەتی هەرێم دەربڕی.
پەرلەمانی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردوه و تیایدا داوا و تكای له هاوڵاتیان كرد بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا، له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان ئاماده‌بوون بۆچوونیفراكسیۆنهكانیان خسته‌ڕوو و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له خستنه‌ڕووی دۆخی گشتی و خاڵه له‌پێشینه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه كۆكبوون:
1 - ئه‌م قه‌یرانه ته‌ندروستییه‌ی كۆڕۆنا، لێكه‌وته ئابوورییه‌كانی، كه‌مبوونه‌وه‌ی داهات و چۆنیه‌تیی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی هاووڵاتییان و كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانی له‌سه‌ر هاووڵاتییان و بژێویی ژیانیان، له‌خاڵه هه‌ره له‌پێشینه‌كانه كه پێویست ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری له‌سه‌ر بكات.
2 - ئه‌و ڕێوشوێن و هه‌نگاوانه‌ی كه تائێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌خۆپارێزی و گرتنه‌به‌ری رێكار‌و وه‌رگرتنی بڕیار بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی هاووڵاتییان ئه‌نجامیان داوه به‌رزده‌نرخێنێت.
3 - پشتیوانیی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانین كه له كۆبوونه‌وه‌ی 1ی 4ی 2020 بڕیاریان داوه به راسپاردنی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌ن بۆ ئاماده‌كردنی بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌كرێنشینان و لێخۆشبوو‌ن له‌كرێ و هه‌ر رسوماتێكی دیكه، هه‌مووان كۆكبووین له‌وه‌ی كه‌دوای بڕیاری حكومه‌ت له‌م ڕووه‌وه ئه‌كه‌ر پێویستیی ته‌شریعی هه‌بوو بۆ هه‌ر بڕیارێكی ته‌شریعی كه له‌خزمه‌تی هاووڵاتییاندا بێت به‌هه‌ماهه‌نگیی هه‌موولایه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان به‌له‌به‌رچاوگرتنی رێوشوێنه ته‌ندروستییه‌كان كاری پێویستی ته‌شریعی ئه‌نجام ده‌دات.
4 - هه‌مووان هاوڕابووین له‌وه‌ی كه ده‌بێت ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ر داهاتێك كه به‌رده‌ست ده‌بێت، مووچه‌ی هاووڵاتییان و خۆراك و ده‌رمانی پێویست بێت و له‌م رووه‌وه پشتیوانیی ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌كه‌ین كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی دروستكردنی چه‌ند بۆرد‌و لیژنه‌یه‌كه‌وه كاری له‌سه‌ر كردووه‌و وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان چاودێرێكی وردی كاری ئه‌و لیژنانه ده‌بین.
5 - هه‌موولایه‌ك هاوڕابوون كه‌تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قه‌یرانه پێویستیی به‌هه‌ڵوێست و كاری پێكه‌وه‌یی و نیشتیمانی و گیانی كاری هاوبه‌شه كه‌هاوكار بێت له تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه.
دواتر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌م بڕبارانه دران:
1 - سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌كاری به‌دواداچوون و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خێراتركردنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له خه‌رجی و داهات.
2 - دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی باڵای په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامیه‌تیی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ته‌ندروستی و پیشه‌سازی و وزه‌و لیژنه‌ی كاروباری یاسایی بۆ به‌دواداچوونی كاری ئه‌و لیژنه تایبه‌تمه‌ندانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه بۆ به‌دواداچوونی پێداچوونه‌وه به‌خاڵه سنوورییه‌كان و گرێبه‌سته‌كان و روسومات و لێخۆشبوونی گومرگی و دابینكردنی خۆراك و پێداویستیی ده‌رمان دروستكراون.
3 - دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی باڵای په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تیی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامیه‌تیی سكرتێری په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی پێویست و به‌دواداچوونی كاری لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا.
4 - په‌رله‌مانی كوردستان پاڵپشتیی ئه‌وه ده‌كات له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنێكی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بكرێ.
له‌كۆتاییدا كۆبوونه‌وه وێڕای به‌رزڕاگرتنی خۆڕاگریی هاووڵاتییان داوا‌و تكایان لههاووڵاتییانی به‌ڕێز ئه‌وه‌یه به‌ته‌واوی پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵ و ماندووبوونی سه‌رجه‌م پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی ئاسایش و ناوخۆ‌و تێكڕای فه‌رمانبه‌رانی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بواری خزمه‌تگوزاریی گشتی به‌رزده‌نرخێنێت و سوپاسی له‌خۆبردوویی و خزمه‌ته‌كانیان ده‌كه‌ین.
PM:04:39:04/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 3056
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت