وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم هۆكاری بڕیاره 48 كاتژمێرییه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی روونكرده‌وه
وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستیی هەرێمی کوردستان
وێستگه نیوزـ
وەزیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆکاری ده‌ركردنی بڕیاره 48 كاتژمێرییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوی هاتوچۆ رونكردنه‌وه و رایگه‌یاند: مەبەست لە بڕیارەکە بۆ زیادبوونی مەترسییەکان و هەڵسەنگاندنیش بووە بۆ قۆناغی ئێستای بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ی نیسانی 2020، کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیی هاوبه‌ش له‌نێوان رێبەر ئەحمەد، وه‌زیری ناوخۆ و د.سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو، له‌میانی وته‌كانیدا وه‌زیری ناوخۆ رایگەیاند، دڵنیایی دەدەین کە مەترسییەکان زۆرن و بەشێک لە هاوڵاتیان لە مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە تێنەگەیشتوون.
ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی بەکارهێنانی پێناسەی جۆراوجۆر، هەندێک کەس خۆیان لە بازگەکان دەربازکردووە. ئەمەش وایکردووە، رێگە پێدانێکی زۆر کراوە و لە هەندێک شوێن جەنجاڵی دروست بووە.
وه‌زیری ناوخۆ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی دایه‌وه كه هەندێک کەس ده‌ڵێن ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان جیاوازە وتی "لە راستیدا، ڤایرۆسەکە جیاواز نییە، بەڵکو حکومەتی هەرێم، زوو ستراتیژیەتی خۆی بۆ رێگریکردن لە ڤایرۆسەکە خستەڕوو و رێکارەکان زوو دەستپێکران."
ئاشكراشیكرد كه زۆربەی حاڵەتەکانی ئێستا لە ئەنجامی پشکنینە بۆ ئەو کەسانەی پێشتر لە دەرەوەی وڵات هاتونەتەوە، بۆیه "هەڕەشەی کۆرۆنا گەورەترە لەوەی پێشبینی ده‌كرێت".
هاوكات د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: رێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاریگەریی زۆری هەبووە لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی توشووان، راشیگەیاند، ئەگەر ئەو رێکارانە نەبوونایە دەبوو ئێستا ئەو تووشبووانە چارەسەر بکەین کە لە نەخۆشخانەکانیش جێگەیان نەدەبووەوە.
وەزیری تەندروستی هۆشداریی له‌وه‌شدا کە مەترسیی کۆرۆنا جیدییە و داوای لە هاوڵاتیان كرد لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە و بەریەککەوتنیان کەمبکەنەوە، وتیشی "نەبوونی نیشانەکان مانای ئەوە نییە کە ئەو کەسە هەڵگری ڤایرۆسەکە نییە."
PM:03:46:04/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 5208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت