زانایان: جۆره‌ ده‌رمانێك له‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێردا ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ناو ده‌بات

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
زانایانی ئوسترالیا ئاشکرایانکرد، جۆرە دەرمانێکی دژە مشەخۆر کە لە جیهاندا بەردەستە، دەتوانێت لە ماوه‌ی 48 کاتژمێردا ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناوببات.

ماڵپەڕی سێڤن نیوزی ئوسترالی بڵاویکردەوە، توێژەرانی زانکۆی مۆناش لە ئوسترالیا، لە تاقیگەکانیاندا دەرمانی ئیڤەرمێکتین (Ivermectin) یان لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا تاقیکردووەتەوە کە دەرکەوتووە، تەنها بەکارهێنانی یەک ژەمە دەرمان دەبێتە هۆی وەستاندنی گەشەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە خانەکاندا.

کایڵی واگستاف لەبارەی تاقیکردنەکەیانەوە رایگەیاند، "بۆمان دەرکەوتووە بەکارهێنانی یەک ژەمە دەرمان لە ئیڤەرمێکتین هەموو گەردێکی ئاڕ ئێن ئەی ڤایرۆسەکە لە ماوەی 48 کاتژمێردا لەناودەبات".

واگستاف گەشبینە بەوەی، ئەو دەرمانە لە تەواوی جیهاندا بەردەستە و دەکرێت لە چارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنادا سوودی لێوەربگیرێت.

ئەگەرچی تا ئێستا بەتەواوی روون نیە چۆن ئەو دەرمانە لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاردەکات، بەڵام وەک دەردەکەوێت دەرمانەکە رێگری دەکات لە تواناکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ لاوازکردنی ئەو خانەخوێنیەی کە تیایدا گەشەیکردووە.

ماڵپەڕە ئوسترالیەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، قۆناغی داهاتووی زانایانی ئوسترالی دیاریکردنی بڕی پێویستی دەرمانەکەیە بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا تا دڵنیابنەوە لە سەلامەتی بەکارهێنانی دەرمانەکە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەو دەرمانە وەک دەرمانێکی دژە مشەخۆر، لەلایەن دەزگاکانی تەندروستییەوە رێگەپێدراوە بۆ بەکارهێنان و پێشتریش لە تاقیگەکاندا بە سەرکەوتوویی لەسەر چەند ڤایرۆسێکی وەک ئەیچ ئای ڤی و ئینفلۆنزا تاقیکراوەتەوە.

هــ. ر


AM:08:41:04/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 7376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو