له تهقینهوهیهكدا له قهزای مهخمور دوو سهربازی سوپای عیراق كوژران
وێستگه نیوز ـ
بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە سنوری قەزای مەخمور دوو سەربازی عیراق کوژران و سیانی دیکەش برینداربوون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا رایگهیاند: بۆمبێک لەسەر رێگەی سەرەکی ناحیەی قەراج لە قەزای مەخمور لەناو بەرهەڵگرێکدا تەقیوەتەوە، ئهمهش بووەتە هۆی کوژرانی دوو سەرباز و برینداربوونی سێ سەربازی دیکە کە لە فەوجی سێی لیوای 51ی فیرقەی 14 بوون.
ئەوەش لەکاتێکدایە، تائێستا دۆخی ئەمنی ناوچە جێناکۆکەکان سەقامگیر نییە و ناو بەناو پێکدادان لەنێوان سوپای عیراق و گروپە چەکدارەکاندا روودەدات و کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە.
هــ. ر
PM:04:33:03/04/2020
ئهم بابهته 2028
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت