ترامپ چاوه‌ڕوانی ده‌رئه‌نجامی دووه‌مین پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نه‌كرد
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا
وێستگه نیوز- ئاژانسه‌كان
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند كه بۆ دووەمجار پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدرا، ئەنجامی پشکنینەکەش نێگەتیڤ دەرچوو.
ترامپ له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نوسیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه ئه‌وان خاوه‌نی ئامێرێكی پشكنینن به پانزه خولهك ده‌رئه‌نجامی پشكنیینه ده‌رده‌خه‌ن.
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر پشكنینه‌كه‌ی خۆی ڕایگه‌یاند كه به‌و ئامێره پشكنینی ئه‌نجامداوه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی نه‌ركردووه دواتر پێیان وتووه پشكنینه‌كه‌ت نێگه‌تیف ده‌رچووه "واته هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه نیه".
ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌مین ووڵاته رێژه‌ی تووشبووی هه‌یه كه بریتییه له 245 هه‌زار و 88 كه‌س له‌و ژماره‌یه سه‌رووی 6 هه‌زار كه‌س. گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌دواهه‌مین ئاماری جیهاندا ده‌ركه‌وتووه 1 ملێۆن و 10 هه‌زار كه‌س تووشی په‌تای كۆرۆنا بوون و 53 هه‌زارو 30 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ماوه‌ی سێ مانگه په‌تای كۆرۆنا وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی كوشنده به‌جیهاندا بڵاوبۆته‌وه‌و رۆژ به‌رۆژ ژماره‌ی تووشبووان ڕوو له‌زیاد بوونه. سه‌ره‌تا په‌تاكه له‌شارۆچكه‌ی هۆبی سه‌ر به شاری هوهان بڵاوبۆیه‌وه‌و دواتر رۆژ به‌رۆژ جیهانی ته‌نی.
AM:09:00:03/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت