کۆمەکی کەمپینەکەی حکومەت گەیشتە زیاترله‌ 18 ملیۆن دۆلار


وێستگه‌ نیوزـ

نوسینگەی رۆژنامەوانیی سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: تائێستا زیاتر لە 18 ملیۆن دۆلار بە کەمپینی روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا بەخشراوە.

لە راگەیاندراوێکدا نوسینگەی رۆژنامەوانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم ئاشكرایكرد، "بڕی ئەو پارەیەی تا ئێستا بە کەمپینەکە بەخشراوە بریتییە لە 18 ملیۆن و 183 هەزار و 175 دۆلار".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاریداوه‌ موچە و شایستە داراییەکانی خۆی بە هەڵمەتی روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا و هاوکاریکردنی هاوڵاتییانی کەمدەرامەت ببەخشێت.

هاوكات قوباد تاڵبانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وەزیرەکان و ئەوانەی بە پلەی وەزیرن، بڕیاریانداوه‌ نیوەی موچە و دەرماڵەی دوو مانگی خۆیان ببەخشن.

پێشتر حکومەتی هەریم لە چوارچێوەی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین)ی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و بەخشین راگەیاندبوو.


PM:11:40:02/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 2120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو