WHO: گەنجانیش پارێزراو نین لە ڤایرۆسی كۆرۆنا
وێستگه نیوزـ
ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگه‌یاند كه هه‌رچه‌نده زۆرینەی ئه‌وانه‌ی توشی كۆرۆنا ده‌بن كه‌سانی به‌ته‌مه‌نن، به‌ڵام گه‌نجانیش پارێزراو نین لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هانس كلۆگی، بەرێوەبەری لقی ئەوروپای رێكخراوی WHO ئاشكرایكردوه كه 95%ی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، ئەوانەن كە تەمەنیان لەسەروو 60 ساڵەوەیە ئەوانیش 50%یان تەمەنیان لەسەروو 80 ساڵەوەیە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەهەمان كاتدا تەمەن تاكە هۆكار نییە كە بەهۆیەوە ڤایرۆسەكە هەڕەشە لەسەر توشبوان بكات و لەناوبەر بێت بۆیان، ئەو بیركردنەوەیەی كە دەڵێت ڤایرۆسەكە تەنها كاریگەریی لەسەر بەتەمەنەكان هەیە بیركردنەوەیەكی هەڵەیە بە تەواوەتی، گەنجانیش پارێزراو نین لە ڤایرۆسەكە.
باسی لەوەشكردوە، بەپێی داتاكان ئەوانەی كە تەمەنیان لەنێوان 10 بۆ 30 ساڵە حاڵەتی مەترسیداریان تێدا تۆماركراوە، 80%ی قوربانیانی ڤایرۆسەكە لانیكەم یەك نەخۆشی درێژخایەنیان هەبووە، نەخۆشیش هەبووە كە تەمەنی لە سەروو 100ساڵیشەوە بووە و چاكیشبوەتەوە.
به‌گوێره‌ی نوێترین ئامار، ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته یەك ملیۆن و 998 كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا و 51 هه‌زار و 375ی دیكه‌ش به ڤایرۆسه‌كه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
هه‌ربه‌پێی ئاماره‌كان 206 هەزار و 272 توشبوو لە سەرتاسەری جیهاندا له ڤایرۆسی كۆرۆنا رزگاریان بووه و چاكبونەتەوە.
PM:11:28:02/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2092
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت