پۆلیسی راپهڕین: سبەینێ هاتوچۆی مۆڵهتپێدراوانیش قهدهغه دهكرێت
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و ئەوانەشی كردهوه كه مۆڵەتی ڕێگەپێدانیان هەیە، سبەینێ هەینی 3ی نیسانی 2020 بەهەموو شێوەیەک هاتوچۆ قەدەغە دهكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراویکدا بڵاویکردەوە، "ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەینەوە بەوانەشی مۆڵەتی ڕێگەپێدانیان هەیە سبەینێ هەینی 3ی نیسانی 2020 لە کاتژمێر 6ی بەیانی بۆ کاتژمێر 6ی ئێوارەی هەمان ڕۆژ بە هەموو شێوەیەک هاتوچۆ قەدەغەیە، جگە لە ئۆتۆمبیلەکانی فریاگوزاریی."
پۆلیسی راپهڕین هۆشداریی داوه و راگهیاندوه ئهگهر هەرکەسێک پابەند نەبێت، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و شۆفێرەکەشی دەستبەسەردەکرێ."
ڕۆژی 31 ئازاری 2020 وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگهیاند كه قەدەغەی هاتوچۆ هەتا 10ی نیسان درێژ دهكرێتهوه و لەو ماوەیەشدا پێویستە چەند رێنماییەک جێبەجێ بکرێت.
PM:09:31:02/04/2020
ئهم بابهته 43436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت