موقته‌دا سه‌در: باشتره هاوڵاتیان دان به‌خۆیاندا بگرن
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه رێگری له هێزه ئه‌منییه‌كان بكات بۆ جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و داواشی لە هاوڵاتیان کرد دان بەخۆیاند بگرن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له ناوچه‌ی سه‌در شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان كاسبكارانی بازاڕی "عه‌وره" له‌ناوچه‌ی سه‌در و هێزه ئه‌منییه‌كان و تیمه‌كانی ته‌ندروستی روویدا.
هێزه ئه‌منییه‌كان و تیمه‌كانی ته‌ندروستیی عێراق بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، كاسبكارانی بازاڕه‌كه‌یان به‌زۆر ناردووه‌ته‌وه ماڵه‌وه، به‌ڵام كاسبكاره‌كان به‌ره‌نگاری تیمه‌كان بوونه‌ته‌وه.
دواتریش موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌سه‌ر رووداوه‌كه رایگه‌یاند كه كه‌س بۆی نییه رێگه له هێزه ئه‌منییه‌كان بگرێت و هاوڵاتیانی هاندا كه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه دان به‌خۆیاندا بگرن.
PM:08:26:02/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 5056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت