نرخی دۆلار دابه‌زی


وێستگه‌ نیوز ـ
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی دۆلار بۆ 124 هەزار و 250 دینار دابەزیووە و نرخی دراوەکانی دیکەش تا رادەیەک جێگیرن.

جەبار گۆران، وتەبێژی‌ بازاری‌ دۆلارەکەی‌ شاری‌ سلێمانی‌ بە وێستگه‌ نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاردا نرخی سەد دۆلار لە 126 هەزار دینارەوە بۆ 124 هەزار و 250 دیناری عیراقی دابەزیووە.

روونیشیکردەوە، نرخی دراوەکانی دیکە بەم شێوەیەیە:

نرخی 100 پاوەن بە 152 هەزار دینارە.

نرخی 100  یۆرۆ بە 135 هەزار دینارە.

نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی  حه‌وت هەزار و 400 دینارە.

نرخی 100  لیرەی تورکی بە 25 هەزار دینارە.

هــ. ر


PM:12:52:02/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 27048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو