له كه‌ركوك پێنج حاڵه‌تی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرا
فۆتۆ: ئه‌رشیڤ
وێیستگه نیوز ـ
تەندروستیی کەرکوک رایگەیاند، پێنج حاڵەتی نوێی تەشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و سەرجەمیان بەرکەوتەی توشبوویەکی پێشوون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، ئەو پێنج کەسە بەرکەوتەی کچە 20 ساڵانە کوردەکەی گەڕەکی شۆریجەن کە دوێنێ ئەنجامی پشکنینەکانی پۆزەتیڤ دەرچوو.
بە تۆمارکردنی ئەو حاڵەتانە ژمارەی توشبووان لە پارێزگای کەرکوک بۆ 17 حاڵەت بەرزبووەوە، تا ئێستاش یەک توشبوو گیانی لەدەستداوە و شەش توشبووش چاکبوونەتەوە.
بەپێی دواین ئامارەکان ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق بۆ 728 کەس بەرزبووەوە و لەو ژمارەیەش 182 کەسیان چاکبوونەتەوە و 52 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
له هه‌رێمی كوردستانیش تا ئێستا 190 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و 61 حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکراوە.
له‌و ژماره‌یه‌ش 100 حاڵه‌تیان له سلێمانی، 65 حاڵه‌ت له هه‌ولێر، 12 حاڵه‌ت له دهۆك و 13 حاڵه‌تیش له هه‌ڵه‌بجه تۆمار كراوه، 51 حاڵه‌تی چاكبوه‌وه له سلێمانی و 10 حاڵه‌تیش له هه‌ولێر هه‌بووه.
هــ. ر
PM:12:11:02/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 1760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت