داوا دەکرێت موه‌لیدە ئەهلیەکان پارەی مانگی رابردوو وەرنەگرن

‌فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

وێستگە نیوز _ پشتیوان جەمال

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان داوا لە خاوەن موه‌لیدەکان دەکەن کرێی مانگی رابردوو وەرنەگرن ئەمەش وەک هاوکاری بۆ خەڵکانی کەمدەرامەت.

نازم عەبدوڵا جاف، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان بە وێستگە نیوزی راگەیاند: لەمانگی رابردودا بڕی پێنج ملیار دینار زیان بەر خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان گەیشت کە زۆربەی خاوەن کێڵگەکانی سلێمانی بوون، بۆیە لەم قەیرانەدا توانییان هاوکاری زیاتر لە هه‌زار و 500 خێزان بکەن و سەبەتەی خواردن بگەیەنن بۆ ماڵەکانیان.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە خاوەن موه‌لیدە ئەهلیەکان لە شاری سلێمانیش بە ئەرکی نیشتمانی خۆیان هەستن و بۆ مانگی رابردوو پارەی موه‌لیدە لە هاوڵاتیان وەرنەگرن، ئەمەش وەک پشتیوانیەک بۆ هاوڵاتیانی بێکار تا شوێن دەستی خۆیان دیاری بکەن لەم سەردەمی کۆرۆنایەدا.

تا ئێستا 190 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و 61 حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکراوە.

له‌و ژماره‌یه‌ش 100 حاڵه‌تیان له‌ سلێمانی، 65 حاڵه‌ت له‌ هه‌ولێر، 12 حاڵه‌ت له‌ دهۆك و 13 حاڵه‌تیش له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ تۆمار كراوه‌، 51 حاڵه‌تی چاكبوه‌وه‌ له‌ سلێمانی و 10 حاڵه‌تیش له‌ هه‌ولێر هه‌بووه‌.

هــ. ر


AM:10:37:02/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 1644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو