هه‌ولێر.. دوو حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كرا
فۆتۆ: ئه‌رشیڤ
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوو كه‌سی دیكه له هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران.
وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كراوه، دوو تووشبووه‌كه‌ش ئافرەتێكی تەمەن 30 ساڵ و پیاوێكی تەمەن 25 ساڵە، كه بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.
به‌مه‌ش تا ئێستا 190 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و 61 حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکراوە.
له‌و ژماره‌یه‌ش 100 حاڵه‌تیان له سلێمانی، 65 حاڵه‌ت له هه‌ولێر، 12 حاڵه‌ت له دهۆك و 13 حاڵه‌تیش له هه‌ڵه‌بجه تۆمار كراوه، 51 حاڵه‌تی چاكبوه‌وه له سلێمانی و 10 حاڵه‌تیش له هه‌ولێر هه‌بووه.
هــ. ر
AM:10:13:02/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت