سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری سۆماڵ به‌ كۆرۆنا گیانی له‌ ده‌ستدا

‌محەمەد نور حەسەن حوسێن عودەی

وێستگه‌ نیوز ـ
نور حەسەن حوسێن عودەی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری سۆماڵ بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) وە لە بەریتانیا گیانی لەدەستدا.

دوێنێ چوارشەممە 1ی‌ نیسانی‌ 2020، کوڕی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری سۆماڵ، محەمەد نور حەسەن حوسێن عودەی، لە رایگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، كه‌ باوکی لە تەمەنی‌ 83 ساڵیدا بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لەندەنی‌ پایتەختی‌ بەریتانیا گیانی لەدەستداوە.

كوڕه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری سۆماڵ له‌ باره‌ی باوكیه‌وه‌ زیاتر نووسیویه‌تی و ده‌ڵێت، "باوکم بەرلەوەی گیان لەدەست بدات لە میانی ئەم چەند هەفتەی دواییدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی لەندەن چارەسەری وەردەگرت".

ئاماژەی‌ بەوەشکردووە، تەرمی باوکی لە بەریتانیا بەپیێ شەریعەتی ئایینی ئیسلام بەخاک دەسپێردرێت.

نور حەسەن حوسێن عودەی لە ساڵی 2007 تا ساڵی 2009 سەرۆک وەزیرانی سۆماڵ بوو.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە کۆتایی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردووەوە لە وڵاتی چین و دواتریش بڵاوبوونەوەی بە جیهاندا، تا ئێستا 882 هەزار و 751 کەس تووشی نەخۆشییەکە بوون، لەو ژمارەیەش 44 هەزار و 150 کەس گیانیان لەدەستداوە و 185 هەزار و 175 کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

هــ. ر


AM:08:54:02/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 2104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو