ناوهڕۆكی كۆبوونهوهی ئهمڕۆی ئهنجومهنی وهزیران بخوێنهرهوه
كۆبوونهوهكهی ئهمڕۆی ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێم كه بهشێوهی ئۆنلاین ئهنجامدرا.
وێستگه نیوز ـ
حكومهتی ههرێمی كوردستان بڕیاریدا دهستكاری مووچهی فهرمانبهران نهكرێت و چهند پرسێكی دیكهی ئابووری و رێكخستنهوهی داهاتهكانی تاووتوێ كرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی نیسانی 2020، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەشداربوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبووەوە.
به گوێرهی راگهیهندراوی كۆبوونهوهكه، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا راپۆرتێک له بارەی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و لێکەوتە ئابوورییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا و هەوڵەکانی ڕێکخستنەوەی داهات و خەرجییەکان لە هەرێمی کوردستان لە لایەن وەزیری دارایی و ئابووری و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشکەشکرا.
له كۆبوونهوهكهدا، سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردوەتهوە کە سەڕەڕای کەمبوونەوەی رێژەیەکی زۆری داهاتەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام حکومەت هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی کەمترین زیان بە هاووڵاتییان بگات. "کاری ئێستای حکومەتی هەرێم پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان و دابینکردنی خۆراک و دەرمان و مووچەیە"، مهسرور بارزانی وای وت.
ههروهك سەرۆکی حکومەتی ههرێم ئاماژەی پێدا، "هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و گرنگیدان بە سەرجەم کەرتەکانی ئابووری بەتایبەتی کشتوکاڵ، بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە، بۆیە ئێستاش زیاتر جەخت لە گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ دەکەینەوە و لەمبارەیەوە پشتیوانیی لە هەوڵەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەکەین".
ئەنجومەنی وەزیران له كۆبوونهوهی ئهمڕۆیدا بە کۆی دەنگ بڕیاریدا کە بەرنامەی ئەنجومەنی وەزیران دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەت و دەستکاری نەکردنیەتی، هەروەها ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریاندا نیوەی مووچە و دەرماڵەی دوومانگی خۆیان ببەخشن بە گەنجینەی حکومەت بۆ ئەوەی بە سەر خەڵکانی کەمدەرامەت دابەش بکرێت.
ههروهك لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا رەشنووسی پەیڕەوی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئاسانکاریی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ژمارە (2)ی ساڵی 2020 خرایە روو، ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە گرنگیی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کردەوە بە ئاڕاستەی زامنکردنی شایستەداراییەکانی مووچەخۆری شایستە و لە دوای گفتوگۆ بە کۆی دەنگ پڕۆژەی پەیڕەوەکە بە چەند گۆڕانکارییەکەوە پەسەند کرا.
سەرۆکی حکومەتی ههرێم لیژنەیەکی یاسایی لە ئەنجومەنی وەزیران راسپارد بۆ ئەوەی میکانیزمی یاسایی بدۆزنەوە بۆ کەمکردنەوەی بارگرانیی لە سەر شانی خەڵکی کاسبکار وکرێچی کە بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانیان بەرکەوتووە.
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا پێشنیازی وەزیری دارایی و ئابووری و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پەسەند بکات کە خەرجی بەکاربردنی وەزارەتەکان و دامەزراوەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبکرێتەوە و ئەولەویەت بدرێ بە دابینکردنی مووچە و خزمەتگوزارییە گشتیە بنەڕەتییەکان و بڕیاریشدرا ھەرچی زووە یاسای چاکسازیی بۆ کەمکردنەوەی خەرجی ناپێویست بخرێتە بواری جێبەجێکردن تا ئەنجامەکەی بخرێتەوە خزمەتی مووچەخۆرانی شایستە.
له بارهی چارهنووسی خوێندنی ئهمساڵهوه، بڕگهیهكی كۆبوونهوهكهی ئهمڕۆ تایبهت بوو بهو بواره، لهو رووهوه هەردوو وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی پلانی تەواوکاری خوێندنی ساڵی خوێندنی 2019 ـ 2020 یان خستەروو سەبارەت بە پرۆسەی خوێندن و خشتەی تاقیکردنەوەکان.
ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە: کە نابێت خوێندنی ئەمساڵی قوتابیان بەفیڕۆبچێت و رەزامەندیدا لەسەر پێشنیازی فەراهەمکردنی خوێندن و فێربوون بەشێوازیی پاڵپشتیکار لە رێگای پرۆژەی خوێندنی ئەلیکترۆنی بۆ قوتابیان و خوێندکاران و بەردەوام بوونی پیادەکردنی شێوازی ئۆنلاین یان ئەلیکترۆنی لە ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی وەک شێوازی پاڵپشتیکار تا سەرجەم پێداویستی تەکنیکی و کارگێڕیی و قانونییەکانی خوێندنی ئۆنلاین لە هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت.
تهوهرێكی تری كۆبوونهوهكهی ئهنجومهنی وهزیران تایبهت بوو به پرسی كۆرۆنا، لهو رووهوه وەزیری تەندروستی راپۆرتێکی لەسەر بارودۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم خستەڕوو، بۆ ئهوهش ئەنجومەنی وەزیران سەرەڕای دەستخۆشی لە پزیشک و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی و هێزەکانی ئاسایش و ئاسایشی ناوخۆ و کارمەندانی شارەوانی و گشت یەکە ئیدارییەکانی هەرێم، بڕیاریدا کە وەزارەتی تەندروستی پێداویستییەکان لە دەرمان و ئامێر و پێداویستیە پزیشکییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگارەکان و سەرۆکی ئیدارە سەربەخۆکان ئامادە بکات بۆ ڕووبەڕروبونەوەی قۆناخی ئێستا و پێشبینیکراویش.
هــ. ر
PM:09:41:01/04/2020
ئهم بابهته 29256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت