وێستگه نیوزـ
به‌یانیی ئه‌مڕۆ چه‌ند كرێكارێك و هاوڵاتیان به گشتی له به‌رده‌م دیوانی پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه و داوایان له به‌رپرسیانی خۆجیی كرد مۆڵه‌تی گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان پێ بدات.
یه‌كێك له گه‌نجه‌كان به‌ناوی هەڤاڵ خەیری خه‌ڵكی شێخانە و بە وێستگە نیوز-ی راگەیاند: دوای ده‌ركردنی رێنماییە نوێیه‌كه‌ی دوێنێ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتونه‌ته به‌رده‌م دیوانی پارێزگای سلێمانی تا مۆڵەت وەربگرن و بڕۆنەوە بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له به‌رده‌م دیوانی پارێزگا داوای مۆڵه‌تیان كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له شاری سلێمانی كرێكارییان كردوه.
رۆژی سێشه‌ممه 31ی ئارزاری 2020، وەزارەتی ناوخۆ بەیاننامەیەکی لەبارەی رێنماییە نوێیەکانی قەدەغەی هاتووچۆ بڵاوکردەوە و چەند بڕیار و رێنماییەکی دەرکردو بڕیاری دا به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ ماوه‌ی (10) رۆژ و به‌رده‌وامبوونی تا 10ی نیسانی 2020.
هه‌ر له بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه له نێوان كاتژمێر (1) تا (6)ی به‌ره‌به‌یان ته‌نیا رێگه به ئۆتۆمبێلی ئه‌مبوڵانس، هێزه ئه‌منییه‌كان و بارهه‌ڵگره‌كانی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی خۆراك ده‌درێت و ده‌سه‌ڵاتیش ده‌درێت به یه‌كه ئیدارییه‌كان بۆ رێكخستنی رێگه‌پێدان به كردنه‌وه‌ی هه‌ندێك شوێنی پێویست بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان و هاتوچۆی جوتیار و خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان و هه‌ر سێكته‌رێك كه پێویست بێت.
AM:11:04:01/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 127172
جار خوێنراوه‌ته‌وه