توشبویه‌كی كۆرۆنا لە عیراق له‌كاتی پشكنیندا گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی شاری دیوانیه تۆماركردنی دوو حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی راگه‌یاند و ئاشكرایكرد كه یه‌كێك له توشبوه‌كان له‌كاتی پشكنیندا گیانی له‌ده‌ستداوه.
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی دیوانیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ی نیسای 2020، دوو حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگاكه تۆماركراوه.
راشیگه‌یاندوه كه حاڵه‌تی یه‌كه‌میان ئافره‌تێكی خه‌ڵكی دغاره‌یه و ئه‌وی دیكه‌یان پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی خه‌ڵكی ناوچه‌ی عفكه.
ته‌ندروستی دیوانیه راشیگه‌یاندوه كه پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كه له كاتی پشكنیندا گیانی‌له‌ده‌ستدا.
به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عیراق تائێستا 46 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و 630ی دیكه‌ش توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
AM:10:53:01/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 3224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت