رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له ئه‌مریكا چوار هه‌زاری تێپه‌ڕاند
وێستگه نیوزـ
توشبوان و قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌مریكا له زیادبوندایه و ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له‌و وڵاته چوار هه‌زاری تێپه‌ڕاند، له ئه‌ڵمانیاش به‌هه‌مانشێوه رێژه‌كه زیادی كرد.
له نوێترین ئاماردا، سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرایانكرد كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تائێستا چوار هه‌زار و 79 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی توشبوانیش بۆ 189 هه‌زار و 600 كه‌س زیادی كردوه.
هه‌ر به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا له ئه‌ڵمانیا 149 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و پێنج هه‌زار و 453ی دیكه‌ش توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
دوایین ئاماری ئه‌ڵمانیا بۆ كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته 732 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان و 67 هه‌زار و 366ی دیكه‌ش توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
AM:10:05:01/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت