گۆتیریچ: كۆرۆنا سه‌ختترین قه‌یرانه كه روبه‌ڕوی جیهان بوه‌ته‌وه
وێستگه نیوزـ
سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریی دا له دروستبونی سه‌ختترین قه‌یرانی جیهانی كه له‌دوای دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌وه تائێستا جیهان به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتیریچ، سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و قه‌یرانه‌ی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌ڕانده‌وه كه بوه‌ته په‌تایه‌كی جیهانی و وتی كۆرۆنا "خراپتری قه‌یرانی جیهانه كه له دوای دامه‌زرانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ساڵی 1945 سه‌ریهڵدابێت".
رونیشی كرده‌وه كه له‌سه‌ر دوو هۆكار كۆرۆنا بوه‌ته سه‌ختترین قه‌یران، یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كۆرۆنا نه‌خۆشییه‌كه هه‌ڕه‌شه له هه‌موو جیهان ده‌كات، هۆكاری دووه‌میش، كۆرۆنا بووه‌ته متبونێكی ئابوری كه له‌ماوه‌ی رابردودا جیهان به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
له مانگی كانونی یه‌كه‌می 2019 ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری ووهان-ی چین سه‌ریهه‌ڵدا و به‌هۆیه‌وه 846 هه‌زار و 787 كه‌س له نزیكه‌ی 170 وڵاتی جیهاندا توشی ڤایرۆسه‌كه بوون و 41 هه‌زار و 690ی دیكه‌ش گیانیانله‌ده‌ستداوه.
AM:09:15:01/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 1764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت