پەرلەمانتارێکی پارتی: نازانین بودجەی تەرخانکراو بۆ کۆرۆنا چەندە و چۆن خەرج دەکرێت


وێستگه‌ نیوزـ

په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ نازانن بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چه‌ند و چۆنیش خه‌رج ده‌كرێت.

 سەعید مستەفا هەرکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: پێویستە حکومەتی هەرێم بۆ ئێمە وەکو لیژنەی دەستپاکی رونیبکاتەوە بۆ روبەروبونەوەی کۆرۆنا چەند پارەی تەرخانکردوە و چۆنیش خەرجی کردوە.

وتیشی: لەگەڵ دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان و دیوانی چاودێری دارایی بەدواداچون بۆ چۆنیَتی خەرجکردنی بودجەی کۆرۆنا دەکەین.

هه‌ركی رونیشی كرده‌وه‌ بڕیاره‌ حکومەتی هەرێم هاوکاری ئەو کەس و کۆمپانیایانە بکات كه‌ لە ئەنجامی قەدەغەی هاتوچۆ زه‌ره‌رمه‌ند بوون، ئه‌مه‌ش وه‌ك هانده‌رێك بۆیان تا لە کرێی ئەم مانگەی کرێچییەکانیان خۆش ببن.


PM:09:27:31/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 2080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت