ئێران.. لە 24 کاتژمێردا سێ هەزار و 111 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و 111 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی توشبووان بۆ 44 هەزار و 606 کەس بەرزبووەوە.
وەزارەتی تەندروستی ئێران لە دواین ئاماریدا ئاماژەی بەوەکردوووە، لەو ماوەیەدا 141 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدانەکان گەیشتووەتە دوو هەزار و 898 کەس.
ئەوەشی ئاشکارکردووە، تا ئێستا 14 هەزار و 656 کەسی توشبوو، لە پەتاکە چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 703 توشبووش باری تەندروستیان جێگیرنیە.
ئەمەش لە كاتێكدایە، ڤایرۆسی کۆرۆنا بە زیاتر لە 190 وڵاتی دنیادا بڵاوبووەتەوە و تا ئێستا نزیکەی 800 هەزار حاڵەتی توشبوون و زیاتر لە 38 هەزار گیانلەدەستدانیش تۆمارکراون، لەگەڵ ئەوەشدا، نزیکەی 170 هەزار توشبوو لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.
هــ. ر
PM:02:19:31/03/2020
ئهم بابهته 1980
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت