تورکیا.. ئاماری نوێی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا راگەیەندرا



وێستگە نیوز- 

وەزارەتی تەندروستی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٧ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گیانلەدەستدان لەو وڵاتە گەیشتە ١٦٨ کەس. 

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی تورکیا، لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا ١٦١٠ حاڵەتی نوێی توشبوون تۆمار کراون و کۆی توشبووان گەیشتووەتە ١٠ هەزار و ٨٢٧ کەس. 

پێشتریش وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، ٣٩ ناوچەی نیشتەجێبوونی لە ١٨ ویلایەتی وڵاتەکە بە تەواوی کەرەنتین کردووە. 


PM:07:30:30/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 8592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو