وێستگە نیوز-
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بانگەوازێکی بەپەلەی راگەیاند و داوا لەو هاوڵاتیانە دەکات کە لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوەو نەچوونەتە پشکنینی کۆرۆنا بە زووترین کات پشکنین ئەنجامبدەن.
بانگەوازێك لە وەزارەتی تەندروسیەوە ...
دوابەدوای بانگەوازی پێشوومان، ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکەینەوە کەوا پێشتر گەشتی دەرەوەی وڵاتیان کردووە لە 2/15 تاوەکو ئێستا جگە لەوانەی کەڕەنتین کراون یان پشکنینیان بۆ کراوە بەزووترین کات و بەپەلە پەیوەندی بە هێڵی گەرم ژمارە ١٢٢ یان سەنتەرەکانی کۆڕۆنا بکەن بۆ پشکنینی تاقیگەیی.
دڵنیاتان دەکەینەوە تەنها بۆ پشکنین و بەرژەوەندی خۆتان و کەسوکارتانە بەپێچەوانەوە هەر هاووڵاتیەکی گەڕاوە لە دەرەوەی وڵات لە ماوەی دیاریکراودا پشکنینی تاقیگەی نەبێت ڕێککاری یاسایی بەرامبەر وەردەگیرێت.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
30 ئازار 2020
PM:04:14:30/03/2020
ئهم بابهته 39448
جار خوێنراوهتهوه