عادل عه‌بدولمه‌هدی: هه‌ر هێرشێكی ئه‌مریكا له‌ عیراق پێشێلكردنی سه‌روه‌ری یاسایه‌

‌عادل عەبدولمەهدی

وێستگه‌ نیوز ـ
عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند، هەر هێرشێکی‌ ئەمریکا بۆ سەر هێزە چەکدارەکانی عیراق پێشێلکردنی سەروەری  وڵاتەکەیە.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی‌ دژی هەموو هێرشێکین کە بکرێتە سەر هێزە بیانییەکان لە عیراقدا بەڵام هۆشداریش دەدەن بەو هێزانە کە هیچ هێرشێک بۆ سەر دەزگا و بارەگا سەربازییەکانی عیراق ئەنجامنەدەن.

دەشڵێت، "چەندین هێزی سەربازی و فڕۆکەی‌ هێرشکەر لەلایەن ئەو هێزانەوە هێنراونەتە عیراق و لەچەند شوێنێک جێگیرکراون بە مەبەستی‌ هێرشی سەربازی".

راشیگه‌یاند: هەر هێرشێک بەبێ رەزامەندی‌ حکومەتی‌ عیراق بکرێـت سەروەری عیراق پێشێلدەکات و کاردانەوەی خراپی دەبێت و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی عیراق.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، لە ماوەی‌ رابردوو وەزارەتی بەرگری  ئەمریکا رایگەیاند، دەیانەوێت هێرش بکەنە سەر گروپە شیعەکانی نزیک لە ئێران لە عیراقدا.


هــ. ر


PM:01:13:30/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 2184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت