نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوین: هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به‌كۆرۆنا له‌پێنجوێن تۆمار نه‌كراوه
ده‌روازه‌ی مه‌رزی باشماخی سه‌ر به‌قه‌زای پێنجوێن
وێستگه نیوز-
نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوێن له‌دوای ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێن له‌سنوره‌كه‌یان هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه.
نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوین له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند "دوای ئەوەی هەواڵێک لە پەیجی بەڕێز وەزیری تەندرووستی بڵاو کراوەتەوە لەسەر بوونی حاڵەتێکی کۆرۆنا لە پێنجوێن هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە ئەم هاوڵاتی یە پاش ئەوەی لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە ڕاستەوخۆ نێردراوە بۆ کەرەنتینەی سلێمانی".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردووه كه ئه‌و هاوڵاتییه "پاش مانەوەی چەند ڕۆژێک لە کەرەنتینەو وەرگرتنی سامپڵ لێی...دەرکەوتوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە...وە بە هیچ جۆرێک داخڵی پێنجوێن نەبوەو تێکەڵی هیچ کەسێک نەبوە."
نه‌خۆشخانه‌كه هاوڵاتیان ئاگادار دەكاته‌وه "تا ئەم ساتە لە سنوری پێنجوێن هیچ حاڵەتێکی تووش بوو تۆمار نەکراوە".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مشه‌و 29-3-2020 راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه تیایدا هاتووه "له بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، چواردە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەشاری سلێمانی دەستنیشانکران، کە هەشت ئافرەت و شەش پیاون بەم شێوەیە: پێنج لە تووشبوان لەناو شاری سلێمانی و پێنجوێن وسیاگوێز و سیتەک پێشتر گەشتیان کردووە. هه‌روه‌ها حەوت لە تووشبوان لە دەربەندیخان بەرکەوتی تووشبوانی پێشوون. هه‌روه‌ها دوو توشبووی نوێ لە شاری سلێمانی پێشینەی گەشتیان نیە".
PM:11:57:29/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 53004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت