سلێمانی .. رۆژانی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و 29-3-2020 ڕایگه‌یاند كه 14 تووشبووی تر به كۆرۆنا له‌سنوری پارێزگای سلێمانی تۆماركراوه
له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، چواردە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەشاری سلێمانی دەستنیشانکران، کە هەشت ئافرەت و شەش پیاون بەم شێوەیە:
پێنج لە تووشبوان لەناو شاری سلێمانی و پێنجوێن وسیاگوێز و سیتەک پێشتر گەشتیان کردووە.
حەوت لە تووشبوان لە دەربەندیخان بەرکەوتی تووشبوانی پێشوون.
دوو توشبووی نوێ لە شاری سلێمانی پێشینەی گەشتیان نیە.
ئه‌م ڕاگه‌یاندراوه له‌كاتێكدایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌رۆژی 22 ئازاری 2020 قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی درێژكرده‌وه بۆ 1نیسانی 2020 پێشتریش سێ رۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ڕاگه‌یاندبوو.
تاوه‌كو ئێستا دوو حاڵه‌تی مردن به‌كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه، ژماره‌ی تووشبووانیش به‌و نه‌خۆشییه بۆ
142 کەس بەرزبووەوە، لەو ژمارەیە 56 کەس چارەسەکراون و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
PM:11:31:29/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 8664
جار خوێنراوه‌ته‌وه