سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان: داوا له هاوڵاتیان دهكهین پشوو درێژ بن
وێستگه نیوزـ
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوكردهوه و سهبارهت به بڵاوبونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا داوای له هاوڵاتیان كرد پشوو دریًژ بن و له ماڵهكانیان بمێننهوه.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان رایگهیاندوه هەرێمی کوردستان و ناوچەکەو جیهان بەقۆناغێکی سەخت و هەستیاری مێژووی خۆیدا تێدەپەرێت کە قۆناغی خۆپاراستن و ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆناو ئیدارەدانی لێکەوتە تەندروستی و ئابوورییەکانیەتی.
له بهشێكی راگهیهندراوهكهدا سهرۆكایهتیی پهرلهمانی كوردستان دهڵێت "بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە داواو تکامان لە هاوڵاتییانی خۆشەویست ئەوەیە بەمانەوەیان لە ماڵەکانیان و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان بۆ سەلامەتیی خۆیان و تەواوی خەڵکی کوردستان پشوو درێژتربن و هاوکاریی زیاتر جێبەجیکردنی رێنماییەکان بن.
دهشڵێت ئەرکی بەڕیوەبردن و ئیدارەدانی ئەم قۆناغە سەختە لەتایبەتمەندێتیی دەسەڵاتی جێبەجێکردنە ،کە بەسوپاسەوە دامەزراوەکانی حکومەتی هەریمی کوردستان لە سنووری تواناکانی بەردەست درێغییان نەکردووە.
PM:10:59:29/03/2020
ئهم بابهته 1980
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت