وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم داوای توندتركردنی رێوشوێنه‌كان ده‌كات
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم رایگه‌یاند كه پێویسته ڕێککارەکان توندوتۆڵ و زیاتر بکرێت بۆ نەهێشتنی تەشەنەکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، هاوكات سوپاسی ئارامیی هاوڵاتیانیش ده‌كات.
د.سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند: هەموو هەڵسەنگاندنەکان وا دەخوازێت ڕێککارەکان توندوتۆڵ و زیاتر بکرێت بۆ نەهێشتنی تەشەنەکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ.
وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم سوپاسی هاوڵاتیانیشی كردوه بۆ ئارامگرتنیان و هاوكات سوپاسی بۆ هەموو لایەنە پەیوەندارەکانیشی بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان كردوه.
وه‌زیری ته‌ندروستی راشیگه‌یاندوه كه پێویسته تەندروستی هاوڵاتیان لەپێش هەر کارێکی تر بێت و ده‌ڵێت "بە پابەندبوونمان بە مانەوە لە ماڵ و دوورکەوتنەوە لە بەرککەوتنی یەکتر کوردستانی خۆشەویست لە کارەسات دەپارێزین. "
PM:10:30:29/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 5160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت