راوێژكارێكی رابه‌ری باڵای ئێران له كۆرۆنا چاكبوهوه
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ولایه‌تی
وێستگه نیوزـ
راوێژكارێكی رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی، دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنای چاكبوهوه.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ولایه‌تی، راوێژكاری عه‌لی خامنه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی، له ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ چاكبووه‌ته‌وه و له ئێستادا پشوو ده‌دات.
له 12ی ئه‌م مانگه‌دا عه‌لی ئه‌كبه‌ر راوێژكاری عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوو.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئێران رایانگه‌یاند كه له 24 كاتژمێری رابردوودا 123 كه‌سی تر به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌وشێوه‌یه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا گه‌یشته دوو هه‌زار و 640 كه‌س و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشته 38 هه‌زا رو 309 كه‌س.
PM:09:44:29/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 1728
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت