300 خوێندكاری كورد له‌ قوبرسه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان


وێستگه‌ نیوزـ

بڕیاره‌ دوای‌ نیوەڕۆی سبەینێ دووشممه‌ 300 خوێندکار و قوتابیی‌ کورد بگەڕێنەوە هەرێمی‌ کوردستان کە لە قوبرس بەهۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانەوە گیریان خواردوە.

د. ئارام محه‌مه‌د، وەزیری‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی‌ زانستی‌ هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند بەهۆی‌ بڵاوبونەوەو مەترسییەکانی‌ ڤایرۆسی‌ کۆرۆنا لەسەر ژیانی‌ فێرخوازانی كورد له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بڕیاره‌ دوانیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 30ی ئازار، 300 خوێندكار و قوتابیی هه‌رێمی كوردستان له‌ قوبرسه‌وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ خاكی هه‌رێم.

وتیشی: هێنانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەت و بەهەماهەنگی‌ و هاوکاری‌ مەکتەبی سەرۆکی حکومەت و وەزارەتەکانی‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی‌ زانستی‌ و ناوخۆ و گواستنەوەو گەیاندن و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوێنەرایەتی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستانه‌ لە بەغدا.

هەر لە لێدوانەکەیدا وەزیری‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی‌ زانستی‌ وێرای بەخێرھێنانەوەی ئەو قوتابیە ھاوکات سوپاسی‌ هەمو ئەو کەس و لایەنانەش دەکات کە هاوکار بون بۆ چارەسەرکردنی‌ ئەم کێشەیەو گەیشتن بە ئەنجامی‌ گەڕانەوەی‌ رۆڵەکانمان بۆ خاکی‌ هەرێمی‌ کوردستان.


PM:09:00:29/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 1676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو