کۆرۆنا لە ئیتاڵیا.. تەنها لە رۆژێکدا لە یەک هەرێم ٤١٦ کەس گیانیان لەدەستدا



وێستگە نیوز- 
لە هەرێمی لۆمباردیای باکوری ئیتاڵیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤١٦ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و ١٥٩٢ حاڵەتی نوێی ڤایرۆسەکەش تۆمارکرا. 

سەرچاوەیەکی تەندروستی لە هەرێمی لۆمباردیا بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٥٩٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون و ٤١٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

ئەو سەرچاوەیە بۆ رۆیتەرز ئاشکراشی کردووە ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێمی لۆمباردیا کۆی گشتی ٦٣٦٠ کەسە. 


PM:06:53:29/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 1616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو