ئاسایشی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو مادە زەردەی لە قەرەداغ بینرا بڵاوکردەوە
وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو مادە زەردەی لە قەرەداغ بینرا بڵاوکردەوە و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، ئەو مادەیە لە چەند پێکهاتەیەکی کیمیایی دروست بووە کە لە ژینگەدا هەن و ژەهراوی نین.
رۆژی پێنجشەمە ٢٦ ی ئەم مانگە وێستگه نیوز له‌لایه‌ن چه‌ند گوندنشینێكی سه‌ر به‌ناوچه‌ی قه‌رداغ ئاگادار كرایه‌وه كه تۆزێكی زه‌ردباو به‌سه‌ر ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ باریوه. داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن ڕونكردنهوه له‌وباره‌یه‌وه بده‌ن.
چه‌ند هاوڵاتییه‌كی سه‌ر به گونده‌كانی ناحیه‌ی قه‌ره‌داغ سایتی وێستگه نیوزیان له‌بارینی تۆزێكی زه‌رد به‌سه‌ر چه‌ند شوێنێكی جیاوازی شاخی قه‌ره‌داغ ئاگاداركردهو ه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه گوندنشینێك چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌و تۆزه‌ی بۆ وێستگه نیوز نارد، وتی دوای ئه‌و بارانه زۆره‌یش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و تۆزه زه‌رده بهچیاكهوه نهشۆراوهتهوهو نه‌رۆشتووه.
وێستگه بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م رووداوه، په‌یوه‌ندی مامۆستا رووف به‌رێوبه‌ری ناحیه‌ی قه‌ره‌داغ كرد ناوبراو به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه كاتژمێر پێنجی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ ئه‌و ڕووداوه ڕِوویداوه "له‌ئێستادا ئێمه هه‌موو رێ و شوێنهكانمان گرتۆبهرو نمونه‌ی تۆزه‌كه‌یان وه‌رگرتووه‌و ناردوویانه بۆ سلێمانی تاوه‌كو پشكنینی بۆ بكه‌ن بزانن چییه".
به‌رێوبه‌ری ناحیه‌ی قه‌ره‌داغ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كهگوندنشینان پێیانراگه‌یاندوون كه لهفرۆكهوه ئه‌و تۆزه به‌ردراوه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام "ئێمه تا لێكۆڵینه‌وه نه‌كه‌ین نازانین چییه‌و ناشڵێن لهفرۆكهوه خراوه‌ته خواره‌وه، تاوه‌كو لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی تیادا نه‌كه‌ین".
قایمقامی قه‌ره‌داغ وتیشی"چاوه‌ڕوانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌ندروستی شاری سلێمانین، تاوه‌كو بزانین ئه‌و تۆزه چییه، ئینجا به‌فه‌ڕمی ڕایده‌گه‌یه‌نین".
PM:05:17:29/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 27080
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت