كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارینی به لێزمه به‌رده‌وام ده‌بێت
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، بارانبارین له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێم ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ دووشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت و ناوی ئه‌و شوێنانه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ری بارانبارینی به لێزمه‌ی هه‌یه.
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند: به‌هۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور‌و دەریای ناوەڕاست هەندێ کات چالاک دەبێت بۆیە بارانبارین بەردەوامی دەبێت بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ دووشه‌ممه.
ئه‌وه‌شی وتووه: "پێشبینی دەکرێت ئەو ناوچانەی باران بارینی بە لێزمەی هەبێت بۆ سبەینێ بریتین لە حاجی ئۆمەران، رواندز، سۆران، بارزان، مێرگەسوور، شه‌قلاوە، هەندێ ناوچەی دەوروبەری - ئامێدی ئاکرێ، سەرسەنگ، رانیەو چوارقوڕنەو ناوچەکانی دەوروبەری".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "جگە لە بارانبارین سبەی پێشبینی بارینی تەرزە دەکرێت بە تایبەتی لەو ناوچانەی ئاماژەمان پێکردووە لە کاتی باران، کاریگەری ئەم شەپۆڵە چالاکە سبەینێ ئێوارە کۆتایی دێت، بەلام بارانبارین بە شێوەی پچڕ پچڕ لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت".
هــ. ر
AM:11:57:29/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 23424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت