بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی دارایی، سێ پێشنیاز بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت
وێستگه نیوزـ
بریكاری پێشوی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق پێشنیازی گرته‌به‌ری سێ رێكار بۆ حکومەتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات تا توشی قه‌یرانی دارایی نه‌بێت و ئه‌م دۆخه كاتییە به‌ئاسانی تێی تێپه‌ڕێنێت.
د.فازڵ نه‌بی، بریكاری پێشوی وه‌زاره‌تی دارایی حکومەتی عیراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندوه كه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان دوابخات و دووه‌م رێكاریش ئه‌وه‌یه كه زه‌ویه گرانبه‌هاكان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌لاش بداته وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان به پاره‌یه‌كی زۆر بیفرۆشێت بۆ پێشنیازی سێیه‌میش رایگه‌یاندووه با داهاتی هه‌موو گومرگه‌كان بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت و ڕێكاره‌كان توندتر بكرێن.
وتیشی: ''ناكرێت زه‌ویه‌كی باش به‌لاش بدرێته وه‌به‌رهێنه‌ر، بۆیه پێویسته حكومه‌ت به سیاستی خۆیدا بچێتەوە بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو سێ مانگه‌ی داهاتوو بتوانێ دۆخه‌كه به‌ئاسانی تێپه‌ڕێنێت، جگه له‌وه‌ش، په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بەبێ كێشه به‌شی خۆی وه‌رگرێت، چونكه به‌یاسا بۆی دیاری كراوه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ش بكات ئه‌وكات تووشی هیچ قه‌یرانێكی دارایی نابێت."
به‌وته‌ی فازل نه‌بی، "قه‌یرانی ئێستا كاتییه و ئه‌گه‌ر حكومتی هه‌رێم ئه‌و سێ ڕێكار و خاڵه بگرێته به‌ر ده‌توانێت بەبێ گرفت ئه‌م دۆخه‌ی تێپه‌ێنێت، چونكه زۆر له ڕایه‌كان پێیان وایه، ئه‌وه‌ی هه‌یه دروستكراوه و كاتییه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تێده‌په‌ڕێندرێت و نرخی نه‌وتیش به‌رز ده‌بێته‌وه."
PM:09:05:28/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 12536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت