16 توشبوی دیكه‌ له‌ توركیا به‌ كۆرۆنا مردن


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16 توشبوی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ توركیا گیانیانله‌ده‌ستدا و كۆی گشتیی قوربانیانی كۆرۆناش له‌و وڵاته‌ گه‌یشته‌ 108 كه‌س.

به‌رپرسانی ته‌ندروستیی توركیا ئاشكرایانكرد كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16 كه‌سی دیكه‌ له‌ توركیا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كۆی گشتیی قوربانیانی كۆرۆناش گه‌یشتوه‌ته‌ 108 كه‌س.

له‌ توركیا رێژی توشبون و مردن به‌ كۆرۆنا به‌ خێرایی زیاد كرد و دوای تۆماركردنی هه‌زار و 4 حاڵه‌تی نوێی توشبون به‌ كۆرۆنا، كۆی گشتیی توشبوان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ توركیا بۆ حه‌وت هه‌زار و 402 كه‌س زیادی كرد.


PM:08:39:28/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 2124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو