حکومەتی هەرێم رۆژانی پشووی درێژکردەوە
وێستگە نیوز-
حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانی پشووی درێژکردەوەو رایگەیاند، پشوو تا رۆژی پێنجشەممە ١٦ ی ٤ درێژدەکرێتەوە.
راگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی ڕۆژانی پشوو لە سەرجەم وەزارەت و دەستە وفەرمانگە ودامەزراوەکانی ھەرێم و زانکۆ و پەیمانگا وقوتابخانە وناوەندەکانی خوێندنی حکومی وئەھلی (جگە لە ھێزەکانی ئاسایش وئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەکانی تەندروستی) لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٩-٣-٢٠٢٠ تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٦-٤ -٢٠٢٠.
وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە خزمەتگوزارییە گشتیەکان بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتیە فریاگوزارییەکان بە ھاووڵاتیان لە ڕێگای پیادەکردنی ئێشگریی.
د.جووتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/٣/٢٨
PM:07:46:28/03/2020
ئهم بابهته 12872
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت