د.سەباح هەورامی به‌رێوبه‌ری ته‌ندروستی شاری سلێمانی له‌رێگه‌ی په‌یجی فه‌رمی ته‌ندروستییه‌وه ڕایگه‌یاند باشترین پێشنیار بە بۆ چوونی من ئەوەیە حكومەت تا رۆژی 15-4 كەرەنتین و قەدەغەكردنی هاتوچۆ بەمشێوە چڕەی ئێستا بەردەوام بێت، لە پێناو تەندروستی و ژیانی هەموان .
د. سه‌باح هه‌ورامی ده‌ڵێت: ئەگەر هاوڵاتیان تا ۱۵ی٤ پابەندی رێنماییەکان بن باشترین ئەنجممان دەبێت لە شەری کۆرۆنادا.
ناوبراو پێیوایه تا ئه‌و به‌رواره ته‌ندروستی سلێمانی به‌رچاو ڕوونی ته‌واوی ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخه‌كه.
هه‌روه‌ها وتی"له‌ئێستادا ئه‌گه‌ر ژماره‌ی تووشبووان زیادیش بكه‌ن ترسمان نییه"
وێستگه نیوز زانیویه‌تی دوو بۆچون هه‌یه بۆ شكاندنی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ، به‌شێك له‌حكومه‌تی سلێمانی ده‌یانه‌وێت له 72 سه‌عاتی ئاینده‌دا كۆتایی به دۆخی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ بێت. به‌ڵام ته‌ندروستی سلێمانی زۆر به‌رگری له‌و بۆچونه ده‌كه‌ن كه ده‌بێت تا 15ی 4ی 2020 به‌رده‌وام بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز، د. سه‌باح هه‌ورامی ته‌واوی مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ووتووه.
وابریاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، حكومه‌تی سلێمانی له‌وباره‌یه‌وه كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدات، هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاره له‌سه‌ر دۆخه‌كه سبه‌ی له‌رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه كۆببنه‌وه.