پێنج هه‌زار پزیشك هۆشداری ڕوودانی كاره‌سات ده‌ده‌ن
وێستگه نیوز-
پێنج هه‌زار پزیشك هۆشداری ئه‌وه ئه‌ده‌ن كه ئه‌گه‌ر ووڵاتانی ئه‌وروپا فریای كه‌مپی ئاواره‌و كۆچبه‌رانی كامپه‌كانی یۆنان نه‌كه‌وێت كاره‌ساتێكی گه‌وره ڕووده‌دات.
ئه‌و پێنج هه‌زار پزیشكه له‌نوسراوێكدا كه له‌نێویاندا كورد و عێراقی تیادایه، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردووه كه‌مپه‌كانی كۆچبه‌رانی یۆنان له‌ژێر هه‌ڕِه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بڵاوبنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادات ئه‌گه‌ر حكومه‌تانی ئه‌وروپا ئاوڕ له‌دۆخه‌كه نه‌ده‌نه‌وه كاره‌ساتی گه‌وره ڕووده‌دات و دۆخه‌كه له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت.
ئه‌و پێنج هه‌زار پزیشكه رونیده‌كه‌نه‌وه "ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت كه‌مپه‌كان له‌ژێر كۆنترۆڵدان توشی وه‌هه‌م بووه، ئه‌ركی ئێمه‌یه هۆشداری بده‌ین له‌ئه‌گه‌ری كاره‌ساتێكی گه‌وره".
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه ،به‌هه‌زاران كورد‌و عێراقی له‌ناو كه‌مپه‌كانی یۆنان گیریان خواردووه، ئه‌گه‌ر به‌رێژه‌ی سه‌دی سه‌رژمێری كه‌مپه‌كان بكرێت، ئه‌وا له 20% ی كۆچبه‌رانی كه‌مپه‌كان له‌هاوڵاتی عێراقی كورد پێكهاتووه.
تاوەکو ئێستا زیاتر لە 621 هەزار کەس لە جیهان تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 28 هەزار و 662 کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 137 هەزار و 336 کەس چاکبوونەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە تووشبوونی هاووڵاتیان لە وڵاتانی ئەوروپا بە شێوەیەکی نائاسایی لە هەڵکشاندایە و لە 10 یەکەمین وڵاتانی جیهان کە تووشبووی کۆرۆنای تێدایە 7 وڵاتیان وڵاتانی ئەوروپین ئەوانیش: ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەریتانیا، سویسرا و هۆڵندا.
PM:06:38:28/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 74668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت