توشبووانی کۆرۆنا لە جیهان ٦٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاند
وێستگە نیوز-
دواین ئامارەکان سەبارەت بە توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات زیاتر لە ٦١٤ هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٨ هەزار و ٢٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکە تا ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زۆرترین رێژەی توشبوونی تێدا تۆمار کرا بە تۆمارکردنی ١٠٤ هەزار و ٢٥٦ کەس، پلەی دووەمیش ئیتاڵیا دێت بە ٨٦ هەزار و ٤٩٨ توشبوو، دواتر چین بە تۆمارکردنی ٨١ هەزار و ٣٩٤ کەس، پلەی چوارەمیش ئیسپانیایە بە تۆمارکردنی ٧٢ هەزار و ٢٤٨ کەس.
لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، لە کۆی توشبووان لە جیهاندا ١٣٧ هەزار کەس لە کۆرۆنا رزگاریان بووەو چاک بوونەتەوە.
PM:06:32:28/03/2020
ئهم بابهته 1272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت